هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شاری شنۆ‌و له‌به‌ر چاوی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ستگیرو راپێچی شوێنێکی نادیاریان کرد.
موحسین جه‌لالیانی، مامۆستای دواناوه‌ندیی‌و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شاری شنۆ، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (21ی ژانویه) له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌کی “سه‌لیم ئاباد”، له‌به‌ر چاوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی‌و هه‌واڵگرییه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه راپێچی شوێنێکی نادیار کرا. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا له‌چاره‌نوسی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه به‌ڵام گومانی ئه‌وه ده‌کرێت بۆ زیندانی ورمێ یان ئێڤین گوازرابێته‌وه.
موحسین جه‌لالیانی به‌رپرسی ئه‌نجه‌مه‌نی ئه‌ده‌بیی شاری شنۆ‌و یه‌کێک له که‌سایه‌تییه رۆشنبیرییه‌کانی ئه‌و شاره‌یه که تا ئێستا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو کتێبی وه‌رگێراوه. هه‌وڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌و نزیکانی ئه‌و گیراوه کورده، له پێناو ئاگاداربوون له چاره‌نووسیدا، تا ئێستا بێ‌ئاکام بووه‌و هاوپیشه‌کانیشی له گیرانی له‌ناکاوی هاوکاره‌که‌یان نیگه‌رانن.


بێ کۆمێنت ... تکایه بیروڕای خۆت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بنووسه