
جەماوەرى تێکۆشەرى خەڵکى کوردستان:
بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کۆمەڵە .
دایکان و باوکان،کچان وکوڕانى شۆڕشگێڕ.
سەر لەبەیانى رۆژى 28ى گەلاوێژ ، دەستەیەک لە پێشمەرگەکانى کۆمەڵە لە گوردانى شاهۆ دواى گەشتى سیاسی خۆیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانى کامیاران بۆ پشوودان و چاوپێکەوتنى خەڵکى ناوچەکە لە دەورووبەرى ئاوایی گڵیان نیشتەجێ ئەبن.
هێزەکانى دوژمن لە قەرارگاى حەمزەى سەیدوشوهەدا و گرووە زەربەتەکانى کامیاران، مەریوان، روانسەر و سنە هێزێکى زەبەلاح و پڕچەک بەرەو شوێنى حەسانەوەى هاوڕێیانى ئێمە بەڕێ ئەکەن.
سەعاتى 10ى بەیانى شەڕێکى نابەرابەر لە نێوان پێشمەرگەکانى کۆمەڵە و هێزە داگیرکەرەکانى کۆمارى ئیسلامى دەست پێ دەکات، شەڕێکى دەستە ویەخە و سەنگەر بەسەنگەر.
هاوڕێیانى ئێمە بە سەر دوژمندا زاڵ دەبن و دەتوانن تا دەورووبەرى ئاوایی بزوەش ، راویان بنن.
بەرزاییەکانى کوڕەى دەژن، مێرگەسار، گڵیان و پەشاو، بە چەندەها جار لە نێوان هێزى رژیم و پێشمەرگەدا دەستاودەست ئەکرێت و دوژمن هێرشە یەک لە دوای یەکەکانى تێک دەشکێت و هەر جارە بە کوژران و بریندار بوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە هێزەکەى، ناچار بە پاشەکشە ئەبێت.
پێشمەرگەکانى کۆمەڵە بە فیداکارى و گیانبازییەوە مەوازع وسەنگەرەکانى خۆیان دەپارێزن.
بە درێژایی ماوەى شەڕەکە دوژمن بە هەموو جۆرە چەکێک ، بە تۆپ ومووشەکباران کردنى ناوچەکە، هەوڵ ئەدات لە شوێنى هاوڕێیانى ئێمە نزیک بکەوێتەوە بەڵام سەرکەوتوو نابێت، هەر لەم رۆژەدا هەموو ناوچە و شاخەکانى ناوچەى بێڵەوار و ژاوەرۆ، شاخەکانى شاهۆ و زەڕرە و شیرین سوار و زنجیرەکێوەکانى کوڕەى دەژن، دەکەونە ژێر ئاگرى توندى خومپارە و تۆپ و مووشەکى دوژمن.
لە مەوداى دەستپێکردنى شەڕەکەدا، دوو پێشمەرگەى فیداکار، هاوڕێیان محەممەد محەممەدى ناسراو بە حەمەى کامیاران و هاوڕێ کوێستان سادقى ناسراو بە رامین شەهید دەبن و ، بەم جۆرە لاپەڕەیەکى زێڕینى تر بە حەماسە و فیداکارییەکانى پێشمەرگەى کۆمەڵە زیاد دەکەن.
لە دوانیوەڕِِۆى شەرەکە وکاتێک دوژمن تەقالاى بێ ئاکام ئەبێتەوە دەست ئەدات بە تۆپ بارانى توند و کوێرکوێرانەى ناچەکە و شوێنى شەڕەکە و ، زیان وخەسارێکى زۆر بە ناچەکە ئەگەیەنێت، بەڵام هەوڵەکانى سەرکەوتوو نابێت.
لە دوا ساتەکانى شەرەِکە و لە کاتى راونانى دوژمندا سێ کەسی تر لە هاوڕێیانمان ئەکەونە بەر پریشکى گوللەى تۆپى دوژمن و هەر سیەکەیان گیانى پیرۆزیان لە پێناو ئازادى و یەکسانى و لە رێگاى رزگاى خەڵکى کورددا بەخت ئەکەن.
فەرماندەى هێزى ئێمە بە راوەستاوەیی و بە دەرس وەرگرتن لە حەماسە، یەک لە دوای یەکەکانى کۆمەڵە ، و بە دەرس وەرگرتنەکانى کاک شوان و کاک تۆفێقى ئەلیاسى و کاک خوسرەوى رەشیدیان و کاک شوکێ خێرئابادى، تەرمى پیرۆزى هاوڕێیان شەهید لە کۆڵ ئەگرن و ، بەرەو جێگایەکى تایبەت دەیانگوازنەوە. بۆ ئەوەى تەرمى هاوڕێیانمان نەکەوێتە دەس دوژمن و خۆیانیش ناوچەکە بە جێ دێڵن.
دوژمن سەرلە بەیانى بە هێزێکى تایبەتى ترەوە دووبارە ناوچەکە گەمارۆ ئەدات و بە زەخت خستنە سەر خەڵکى ئاواییەکانى بزوەش و گڵیان و دێهاتەکانى دەورووبەر ، داواى تەرمى ئەو شەهیدانە ئەکات.
خەڵکى ناوچەکە کە بە زۆر رەوانەى شوێنى شەڕەکە ئەبن بە هیچ جۆرێک حازر نابن ، تەرمەکان بە دەستى دوژمنەوە بدەن، بەڵام دوژمن دواى گەڕانێکى زۆر تەرمى هاوڕێیانى شەهیدى کۆمەڵە ئەدۆزنەوە و لە گەڵ خۆیان ئەیانبەن.
لە هەمان کاتیشدا هاوڕێیانى ئێمە ئاگادار ئەکرێنەوە و شوێن وناچەى شەرەکە بە جێ دێڵن.
لە ئەنجامى ئەم شەڕە قارەمانەدا دوژمن زیانى گیانى و ماڵى زۆرى پێ گەیشتوو و دەرسێکى تر لە خۆراگرى و قارەمانەتى پێشمەرگەى کۆمەڵەى دووبارە تەجروبە کردەوە.
بە داخ کەسەرێکى فراوانەوە لەم شەڕە نابەرابەرەدا، ئێمە 5 هاوڕیێ خۆشەویست و فیداکارمان لە دەست دا.
خەسارێکى گەورەمان لێ کەوت و دڵى هەموومانى تەزاند، بەڵام دڵنیاین چەکى داکەوتووى ئەوان بە هەزاران هەزار لاوى خوێنگەرمى کوردستان هەڵیدەگرێتەوە و ، درێژەدەرى خەباتى سوورى ئەوانن.
جەماوەرى تێکۆشەرى خەڵکى کوردستان،
بنەماڵەى شەهیدانى سەربەرزى شەڕى گڵیان،
لێرەوە بە ناوى کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی کۆمهڵه ، ناوەندیی کۆمەڵە و هەر وەها هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرانى خەباتى نهێنی ، پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى هەموو خەڵکى کوردستان و بنەماڵەى سەربەرزى ئەو شەهیدانە دەکەین و بەڵێن تازە دەکەینەوە ، کە درێژە دەرى رێگاى سووریانین.
هاوڕێیانى شەهیدمان بریتین لە :
1- محەممەد محەممەدى ناسراو بە حەمەى کامیاران ، کادر و ئەندامى کۆمەڵە و بەرپرسى سیاسی واحیدەکە.
2- مودریک سەعیدى کادر و ئەندامى کۆمەڵە و مەسئوولى دەستە
3- بابەک ئەلماسی کادر و ئەندامى کۆمەڵە
4- کوێستان سادقى ناسراو بە “رامین” ئەندامى کۆمەڵە
5- هیوا محەممەدى ئەندامى کۆمەڵە
کومیتەى ناوەندیی کۆمەڵە
3ى خەرمانانى 1388ى هەتاوى
25ى ئاگۆستى 2009ى زایینى
.. |
بهداخهوه بۆ ئهو 5 شههیده قارهمانه.
سهرهخۆشی له بنهماڵهکانیان ئهکهم.
یادیان بهخێر و خهباتی گهلی کوردیش بۆ ڕزگاری له چهوسانهوه گهشاوه بێت.
ئازاد له ئاڵمان
zor badaxawa bo shahid bwny aw 5 peshmarga qaramana saraxoshy la bnamalakanian dakam margw naman bo jashw axwndakany komary islamy
به داخ و کهسهرێکی زۆرهوه ههواڵی شههید بوونی ئهو پۆله پێشمهرگه قارهمانانهمان بیست … پڕ به دڵ سهرهخۆشی له خانهواده و دۆستان و کادرانی حزب دهکهم … ئهخوازم ئهمه دواههمین کۆست و کارهسات بێت … دلنیاشیان دهکهینهوه که خوێنیان به فیڕۆ ناچێت و هاوڕێ یانیان ئهو ههقه له ئاخوندهکانی کۆماری به ناو ئیسلامی دهسێننهوه .
ههر سهرکهوتوو سهرفراز بن بۆ ئازادی و خهباتی کۆتا نههاتووی کۆمهڵه .
ئومید بهرامی له بریتانیا .