Friday, March 12, 2010 3:37

په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان ، کومیته‌ی ئالمان

په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان ، کومیته‌ی ئالمان

 به‌ بۆنه‌ی دووی ڕیبه‌ندان ، سالیادی  دامه‌زرانی کۆماری کوردستان‌ .

 به‌ڕێزانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ، کومیته‌ی ئالمان.

 دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ به‌ره‌و پیَشـه‌وه‌ بوو  له‌ بزافی رزگاری خووازی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان، که‌ سه‌رنجی دونیای بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد ڕا کیشا. کـــۆماری که‌م ته‌مه‌نی کوردستان توانی سه‌ری گه‌لی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یــه‌ک  بــــۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یـی خۆی بــــــــــــــه‌رز کــاته‌وه‌.

ئه‌وساڵ له‌ هه‌لو مه‌رجیک دا به‌ره‌و پیری ڕیبه‌ندان ده‌چین که‌ ڕیبه‌نـدانی ڕه‌شی سته‌مکــــاری ڕژیمی ئیسلامی ئیران  له ‌ژێر تیشکی خه‌بات وئێعترازی جه‌ماوه‌ریی خـه‌ڵکی ئازادی خۆازی ئیـــران به‌ره‌و کۆتـــــایی ده‌ڕوات .

ئیمه‌ وێڕای ڕێز گرتن و به‌ پیرۆز کردنی ئه‌م یاده‌ ، ئاماژه‌ ده‌که‌ین هه‌ل و مه‌رجی ئیستای ئیـــــران و هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردوستان  له‌م ڕوداوانه‌دا جیگای باس و سرنجه‌. بۆیه‌ بـــــــــــــزافی ڕزگاریخووازی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکــی کوردستان له‌ هه‌میشه‌ زیاتر ، ئیستا پیویســـتی به‌ یه‌کــــگرتوویی هه‌یه‌.

وه‌رن با هه‌موومان ئه‌م ڕێبه‌ندانه‌ بکه‌ینه‌ هه‌وێنی یه‌ک خستنی ووزه‌ و توانایَیه‌کانــی بزووتنـــــــــه‌وه‌ی  کوردستان. کۆمه‌لَه‌ به‌ ئه‌رکی خۆی ده‌زانی که‌ هه‌موو حه‌ولی له‌م باره‌وه‌ بخاته‌ گه‌ڕ و ده‌ستی هاوکـاری و دۆستایه‌تی بۆ هه‌موو حیزب و ڕیکخراوه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان ڕا بکیشیت .

  سه‌ر که‌وتوو بیت خه‌باتی ڕزگاری خووازیی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی کورد

کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان  ، کومیته‌ی ئالمان

 22.10.2010

  کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان  ، کومیته‌ی ئالمان

 

..


کۆمێنتاره‌کان -- بۆ “په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان ، کومیته‌ی ئالمان”

  1. 2010.01.26 11:10

    mobarak bet am iada pirozai komary kurdistan ,,halwmarjw gorankariakany estai rozhalati kurdstan ziatr ehtiaji ba iak dangiw iakgrtwi haia pewista ema hamw hawlek bdain bo hawkariw komak krdni iaktr la barambar sarkawtni bzafi rzgari xwazi natawai gali kurd…..sarkawtw bet bzafi azadi xwazi natawai gali kurd……margw naman bo jashw komari fashisti iran

کۆمێنتارێک بنووسه

  • از بخش فارسی

  • ئــــــــــــارشیوه‌کان

  • وێنه‌ی قه‌دییمی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه

    komala_eu016.jpg komala_eu047.jpg komala008.JPG komala_eu039.jpg 4629-AREZ-09-99.jpg komala_eu032.jpg komala_eu058.jpg komala001.JPG DOCU0030.JPG

ئاگادارییه‌کان