Thursday, March 11, 2010 15:29

سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زحمه‌تكێشانی كوردستان هه‌واڵی رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌ ره‌تده‌كاته‌وه

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ بودجه‌ی ساڵی 2010ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پارلمان، بڕی بودجه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌‌و، سایته‌كانی‌ سه‌ر به‌ كۆماری‌ ئیسلامیش به‌ ده‌رفه‌تیان زانی‌ تا به‌ درۆو ده‌له‌سه‌ هه‌ڵبه‌ستن له‌ ئاوی‌ لێڵ ماسی‌ بگرن. له‌ناو ئه‌م حیزبانه‌شدا ناوی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هاتبوو، هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده‌، سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئه‌و هه‌واڵ‌و مه‌علومه‌تانه‌ی‌ به‌ ناڕاست دایه‌ قه‌ڵه‌م‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ی به‌ زه‌ره‌رگه‌یاندن به‌ كورد‌و هه‌رێمی كوردستان ناولێبرد.
هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆهه‌واڵگریی‌ ناوخۆو رادیۆی‌ ناوخۆ، به‌ ئاماژه‌ به‌ ناڕاست بوونی هه‌واڵه‌كه‌و نامه‌سئولانه‌بوونی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌، وتی “ئه‌م هه‌واڵ‌و مه‌علوماته‌ دوورن له‌ راستی‌‌و ئاشكرایه‌ كه‌ حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات،  پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌‌و، ئه‌وه‌ش له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردیدا ئاساییه‌”. هه‌روه‌ها وتی‌ “بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌و چه‌شنه‌ بێجگه‌ له‌ زه‌ره‌ر گه‌یاندن به‌ كورد‌و ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی نابێت‌و ته‌نیا دوژمنانی كورد لێی‌ سودمه‌ند ده‌بن”.
شایانی باسه‌ رۆژانی رابردوو رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ سه‌ر به‌ ره‌وتی گۆڕان له‌ باشوری كوردستان له‌بابه‌تێكدا له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێمی كوردستان ناوی چه‌ندین حیزبی رۆژهه‌ڵاتی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌گوایه‌ بودجه‌ی مانگانه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ناو حكومه‌تی ئێران كاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ هه‌رێمی كوردستان لێكه‌وته‌وه‌.

..


هیچ کۆمێنتارێک نه‌نووسراوه بۆ “سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زحمه‌تكێشانی كوردستان هه‌واڵی رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌ ره‌تده‌كاته‌وه”

کۆمێنتارێک بنووسه

  • از بخش فارسی

  • ئــــــــــــارشیوه‌کان

  • وێنه‌ی قه‌دییمی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه

    komala_eu031.jpg DOCU0060.JPG komala_eu038.jpg Copy of DOCU0074.JPG komala001.JPG komala_eu041.jpg DOCU0055.JPG DOCU0079.JPG 4629-AREZ-09-78.jpg

ئاگادارییه‌کان