Thursday, March 11, 2010 15:28

رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بانگه‌واز بۆ پشتوانی له‌ كاوه‌ كرماشانی ده‌كات

به‌ پێی بڵاو كراوه‌یه‌كی ڕێكخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال , كه‌ كۆپییه‌كی بۆ چاودێری كوردۆساید ناردراوه‌,ڕێكخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال كه‌مپینێكی بۆ ئازادكردمی كاوه‌ كرماشانی به‌رپا كردووه‌.

كاوه‌ كرماشانی رۆژنامه‌وان‌و چالاكی مافی مرۆڤی كوردستان له‌ رۆژی 3ی فوریه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ده‌ستگیركرا.

ئه‌و ته‌نیا به‌ هۆی چالاكی ئاشتی خوازانه‌ له‌ بواری مافی مرۆڤ زیندانی كراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كاوه‌ بكه‌وێته‌ به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌‌و كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌‌و بنه‌ماڵه‌كه‌شی هیچ زانیاریه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ شیوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

كاوه‌ قاسمی كرماشانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ كرماشان ده‌ستگیركرا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای ئێران. پاش گه‌ڕانی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ل‌و په‌له‌ شه‌خسی‌و له‌وانه‌ كامپیوتێره‌كه‌یدا گرتووه‌.

له‌ كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی مه‌ئموران ئاماژه‌یان به‌ هیچ ناوێك نه‌كردوه‌ كه‌ ئه‌مری ده‌ستگیریه‌كه‌ی ده‌ركردوه‌،  ته‌نیا پێیان راگه‌یاندوه‌ كه‌ تۆ به‌ تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ دژی  “نیزام” ده‌ستگیر ده‌كه‌ین.

كاوه‌ قاسمی كرماشانی ئه‌ندامی چالاكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان‌و هه‌روها ئه‌ندامی گروپی پشتیوانی له‌ مافی ژنان‌و كه‌مپینی یه‌ك میلیۆن ئیمزایه‌.

كاوه‌ جگه‌ له‌ نوسین وتار‌و بابه‌تی جۆراوجۆر له‌ بواره‌كانی مافی مرۆڤ له‌ كوردستان‌و كه‌مپینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا، رۆژنامه‌نوسی ماڵپه‌ڕی روزئانلاینیشه‌. ئه‌و له‌ خه‌باتكارانی چالاكی كه‌مپه‌ینی دژی ئیعدامه‌‌و له‌ خۆپیشاندانی 11 نۆڤامبری ساڵی 2009 دوای له‌ داردانی ئیحسان فه‌تاحیان  له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوبووه‌وه‌. كاوه‌ تاقه‌ رۆژنامه‌وانێك بوو كه‌ هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئیحسان فه‌تاحیانی له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ناشتنی له‌ گۆرستانی كرمانشان به‌ بێ‌ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

..


هیچ کۆمێنتارێک نه‌نووسراوه بۆ “رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بانگه‌واز بۆ پشتوانی له‌ كاوه‌ كرماشانی ده‌كات”

کۆمێنتارێک بنووسه

  • از بخش فارسی

  • ئــــــــــــارشیوه‌کان

  • وێنه‌ی قه‌دییمی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه

    DOCU0040.JPG DOCU0036.JPG komala001.JPG komala002.JPG komala_eu014.jpg komala_eu045.jpg 4629-AREZ-09-57.jpg 4629-AREZ-10-15.jpg 4629-AREZ-09-98.jpg

ئاگادارییه‌کان