Thursday, March 11, 2010 15:26

كچه‌ كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه‌ ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت

له‌ گوندێكی باكوری توركیا كچێكی ته‌مه‌ن شانزه‌ساڵ به‌ تاوانی خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئاناتۆلی، “مێدینه‌”ی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌تۆمه‌تی خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن باوك‌و كه‌سوكاریه‌وه‌ له‌ چاڵێكی دوو مه‌تری كه‌ له‌ژێر هێلانه‌ی مریشكه‌كاندا بۆ هه‌ڵكه‌ندرابوو زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت
ماوه‌ی 40 رۆژ بوو كه‌ پۆلیس شاری سه‌مسور (ئادیامان) له‌ باکووری کوردستان،  راپۆرتی بێ سه‌ره‌وشوێن بوونی “مێدینه‌”ی له‌ لایه‌ن خزمه‌كانیه‌وه‌ به‌نهێنی به‌ده‌ست گه‌یشتبوو، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر‌و پرسیاركردن، دراوسێكان وتبویان كه‌ زیاتر له‌مانگێكه‌ ئه‌و كچه‌ دیار نییه‌. له‌ئه‌نجامدا پۆلیس له‌ ژێر هێلانه‌ی مریشكه‌كانی ماڵی مێدینه‌، چاڵێك ده‌دۆزێته‌وه‌ كه‌ تازه‌ كۆنكرێـت كرابوو.
پاش هه‌ڵدانه‌وه‌ی چاڵه‌كه‌ ته‌رمی بێ گیانی مێدینه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو ده‌ستی به‌سترابوو و له‌ناو چاڵه‌كه‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست دابوو. پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی‌و دۆزینه‌وه‌ی بڕێكی زۆری خۆڵ له‌ناو ده‌م‌و قوڕگ‌و مێعیده‌‌و سیه‌كانی مێدینه‌، ئاشكرابوو كه‌ به‌ زیندویی له‌وچاڵه‌ سه‌ری داپۆشراوه‌‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
پۆلیس باوك‌و باپیری كچكه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن‌و له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ باوكی مێدینه‌ دان به‌تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت‌و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێـته‌وه‌ كه‌ ناڕازی بووه‌ كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا خۆشه‌ویستی بكات، به‌ڵام كچه‌كه‌ی به‌گوێ نه‌كردوه‌. هه‌ربۆیه‌ بڕیاریان داوه‌ بۆ پاراستنی شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كچه‌ 16ساڵانه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه‌ بكوژن.

..


هیچ کۆمێنتارێک نه‌نووسراوه بۆ “كچه‌ كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه‌ ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت”

کۆمێنتارێک بنووسه

  • از بخش فارسی

  • ئــــــــــــارشیوه‌کان

  • وێنه‌ی قه‌دییمی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه

    komala_eu017.jpg 4629-AREZ-09-73.jpg komala_eu045.jpg komala_eu035.jpg DOCU0050.JPG komala_eu023.jpg komala004.JPG komala_eu043.jpg 4629-AREZ-09-75.jpg

ئاگادارییه‌کان