Friday, March 12, 2010 3:38

بانگه‌وازێكی جیهانیی بۆ به‌رگریی له‌ ئازادیی خه‌ڵكی ئێران

زیاتر له‌ 150 روناكبیرو مامۆستای زانكۆی جیهان‌و ئێران بانگه‌وازێكیان بۆ به‌رگریی له‌ ئازادی راده‌ربڕین‌و كۆتایی توندوتیژیی دژ به‌ خه‌ڵكی ئێران بڵاوكرده‌وه‌.
: له‌و به‌یانییه‌یه‌دا كه‌ به‌ زمانه‌كانی فارسی، ئینگلیسی، ئیسپانیایی‌وعه‌ره‌بی ئاماده‌كراوه‌‌و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ هاوكات له‌ رۆژنامه‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاوبێته‌وه‌ هاتووه‌ “هه‌شت مانگ پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ساخته‌كاریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی ئێران، خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ هێشتا له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رده‌وامن. سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی حكومه‌ت، سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌ڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان تا ناڕه‌زایی ره‌وای خۆیان دژ به‌ ده‌زگاكانی حكومه‌ت رابگه‌یه‌نن”.
به‌یانییه‌یه‌ی روناكبیرانی جیهان پاشان لۆمه‌ی شێوازی حكومه‌تی ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن له‌ به‌ركارهێنانی توندوتیژی‌و تۆقاندن دژ به‌ خه‌ڵكی ناڕازی‌و ده‌نوسن “سه‌ره‌ڕای زیندانی كردنی چه‌ند هه‌زاركه‌س بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتانه‌ی له‌ژێر گوشارو  ئه‌شكه‌نجه‌دا وه‌گیراون، خه‌ڵك ده‌ستیان له‌ ناڕه‌زایی هه‌ڵنه‌گرتوه‌‌و به‌ پشتبه‌ستن به‌ ستراتیژی نا توندوتیژیی، ناڕه‌زایی خۆیان به‌ دۆخی هه‌نووكه‌یی ده‌رده‌بڕن”.
واژۆكه‌رانی “بانگه‌وازیی جیهانیی بۆ به‌رگریی له‌ ئازادیی راده‌ربڕین‌و كۆتایی توندوتیژییه‌كان” دژی خه‌ڵكی ئێران، به‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پشتیوانی خۆیان له‌ ئازادی راده‌ربڕین‌و چاپه‌مه‌نییه‌كان له‌م وڵاته‌، خوازیاری ئازادی هه‌موو رۆشنبیران، رۆژنامه‌نوسان‌و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی به‌ندكراو بوون.
له‌نێو واژۆكه‌رانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ جیهانییه‌دا ده‌كرێت ئاماژه‌ به‌ ناوی روناكبیرانێك وه‌ك: جۆرج ئاگامبن، یراوند ئابراهمیان، ئانتۆنیۆ نێگری، عه‌لی به‌نو عه‌زیزی، ژاك بیده‌، ئه‌رنێستۆ لاكلۆ، ژان لۆك نانسی، داریۆش ئاشۆری، ئیمانۆیل والرشتین، سڵاڤۆی ژیژه‌ك….

 

..


هیچ کۆمێنتارێک نه‌نووسراوه بۆ “بانگه‌وازێكی جیهانیی بۆ به‌رگریی له‌ ئازادیی خه‌ڵكی ئێران”

کۆمێنتارێک بنووسه

  • از بخش فارسی

  • ئــــــــــــارشیوه‌کان

  • وێنه‌ی قه‌دییمی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه

    DOCU0072.JPG 4629-AREZ-09-57.jpg Copy of DOCU0081.JPG komala_eu033.jpg Copy of DOCU0075.JPG 4629-AREZ-09-69.jpg komala_eu025.jpg 4629-AREZ-09-96.jpg komala_eu015.jpg

ئاگادارییه‌کان